ئه‌یلوول 20, 2020 08:00 Asia/Tehran
  • نامەی ئێران بۆ سکرتێری گشتیی و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان

باڵێوز و نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان لە نامەیەک دا بۆ سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش جەختی کردەوە ، بانگەشەی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکوتە ھەڵوەشاوەکانی بڕیارنامەی 2231 ، کاریگەریی یاسایی نیە و پوچەڵە .

مەجید تەخت ڕەوانچی ئێوارەی شەممە لەو نامەیەدا گوتیشی ، ھیچ کام لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە کاردانەوە بە ھەنگاوی ئەمریکا ، نەک ھەر لێوەشاوەیی ئەم وڵاتە بۆ کاراکردنی پرۆسەی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی رابردوویان قەبوڵ نەکرد ، بەڵکوو لە رێگەی نامەی تاکەکەسی یان ھاوبەش بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش ، 13 ئەندامی ئەم دامەزارەوە ، ئیعتباری مافەوانی و ریوایەتی نامەکەی ئەمریکیان ڕەتکردەوە . 

 تەخت ڕەوانچی وتیشی ، ئەمریکا حکومەتێکی ئەندامی رێککەوتنی ناڤۆکی نیە و ناتوانێ پرۆسەی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی رابردووی رێکخراوی نەتەوەکان دەست پێبکات . 

سەرپەیڤ

بۆچوونت