پێشنیاری دیداری دووبارەی سێ لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا ،ئێران و تورکیا
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی کرد لە پێشنیاری هاوتای ڕووسی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی گەرەنتیدەری ئاشتی لە سووریا واتە ڕووسیا ئێران و تورکیا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری تەسنیم مەولوود چاوش ئوغلۆ وێڕای ئاماژە بە پێشنیاری سێرگێیی لاورووف وتی ئانکارا لەو پێشنیارە لاگری دەکات و ئێستاکە دەبێ ئەو پرسە لە گەڵ لایەنی ئێرانی ڕاوێژ بکرێت . مەولوود چاوش ئوغڵۆ جەختی کرد ئامانج لە بیروڕاگۆڕینەوەکانی سێ لایەنە لەوبارەوە بەرەو پێش چوونی هەوڵەکانە بۆ پێکهاتنی کومیسیونی یاسای بنەڕەتی تا کۆتایی ئەمساڵ کە هەروا بە هێزمەندیەوە دەمێنێتەوە . وتووێژەکان سەبارەت بە دامەزراندنی ئاشتی لە سووریا لە ژانویە ی 2017 بە داهێنانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری ڕووسیا و تورکیا بە ئامانجی دامەزراندنی ئاشتی لە سووریا دەسپێکراوە و تا ئێستا 9 خول لەو وتووێژانە لە سەرووبەندی کازاخستان و خولێکیشی لە شاری سووچی ڕووسیا بەڕێوە چووە .