Jul 19, 2019 19:05 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگری تورکیا : وەلانانی تورکیا لە پڕوژەی  ئێف  سی و پێنج ؛   هێزمەندی ناتو دەخاتە ژێر کاریگەریەوە

وەزیری بەرگری تورکیا وتی : وەلانانی تورکیا لە پڕوژەی ئێف سی و پێنج ؛ هێزمەندی ناتو دەخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  کورد پرێس  ، وەزیری  بەرگری  تورکیا  لە وتەگەلێکدا  وێڕای ئاماژە  بە  بڕیاری  ئەمریکا  بۆ لابردنی  تورکیا  لە  پڕۆژەی    بەرهەمهێنانی  فرڕۆکەی  شەڕکەرەی    ئێف  سی و پێنج   وتی :  وەلانانی  تورکیا  لەو پڕوژەیەی ناتو ؛ هێزمەندی ناتو  لە لقی  باشووری  دەخاتە ژێر کارێگەری  نەرێنیەوە   چاوەڕوانی  ئێمە  لە ئەمریکا  ئەوەیە  کە  لە ڕەفتاری  ئێستای خۆِ چاوپۆشی  بکات  و خۆ ببوێرێ  لە  بڕیارگەلێک  کە  زەبر  لە پەیوەند  دوو وڵات  ئەدات .  ناوبراو  لە  درێژەیدا  وێڕای  جەخت کردن  لەسەر ئەوەی  کە  تورکیا   ڕووبەڕووی  هەڕەشەەیکی  جیدی  ئاسمانی  و مووشەکیە  وەبیریشی  هێنایەوە  بە داخەوە تورکیا  سەبارەت بە کردەوەگەلێک   کە  سەبارەت بە   سیستمی  بەرگری  مووشەکی   و ئاسمان دوور بورد  لە  ساڵی  200ی زاینیی  بە  شێوەیەکی  چڕو پڕ دە س پێکردووە   بەردەوام بە وڵامی  دێر وەختی  ئەمریکا بە دی هاتووە  و یان  ئەوەی  کە وڵامی ئەمریکا  دابین کەری  ویستەکانی ئێمە نەبووە   هە ربەو بۆنەوە   کڕینی   سیستمی  بەرگری  مووشەکی   ئێس  چوارسەد  بووەتە  پێویست .  ئێستاکەش  وەلانانی یەک لایەنە  و نادادگەرانەی  تورکیا  وەک  یەکێک  لە  شەریکەکانی  گرینگی  پڕوژەی    ئێف  سی و پێنج  کە  پێبەندی هەموو بەڵێنەکانی  خۆی  بوو ە  بە هیچ  لەونێک شەرعی  نیە .

بۆچوونت