کانونی یه‌که‌م 07, 2019 17:31 Asia/Tehran
  • بەشداری نوێنەرانی  پێشووی  هەدەپە  لە پێڕستی پارتی نوێ ئەحمەد داوود  ئوغڵو

لە و پێڕستەی کە ئەحمەد داوود ئوغڵو بۆ پارتی نوێ لە تورکیا ئامادەی کردووە ناوی نوێنەرانی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان هەدەپە دیارە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی کورد پرێس وردیاتی پارتی نوێ  ئەحمەد داوود  ئوغڵۆ  و ئەندامانی پێشووی پارتی داد و گەشە  ئەکەپە  بۆ دامەزراندنی  پارتی نوێ لە تورکیا ڕۆژ  لە دوای  ڕۆژ زیاتر  دەردەکەوێ  و بە پێی  زانیاریەکان  لە لیستێکدا  کە بۆ پارتی نوێ  لە تورکیا  ئامادە کراوە  ناوی  نوێنەرانی  پێشووی  پارتی  دیموکراتی  گەلان   هەدەپە ش  دەبیندرێت  . بە پێی نووسینی  ڕۆژنامەی  بیرگون   لە لیستێکدا  کە  بوپارتی نوێ  لەبەرچاو گیراوە  ناوی  پارێزراویەتی  بۆ وێنە  ئاڵتان  تان   ، موسلم  دوغان و مەمێت عەلی  ئاسلان   کە لە ڕابردوودا  نوێنەرانی  هەدەپە  لە پەرلەمانی  تورکیا بوونە  دەبیندرێت .   جگە  لەوەش  عەبدولباقی  ئەردئغموش  برا گەورەی  نەعمەتوڵڵا  ئەردوغموش  نوێنەری  هەنووکەیی  هەدەپە  لە پەرلەمانی  تورکیا  و ئەندامانی  ئەنجومەنی  ناوەندیی  ئەو  پارتەش  لە لیستی  ئەحمەد داوود  ئوغڵۆ  ئامادەیە .

بۆچوونت