ڕەخنەی ئانکارا لە سووتێندرانی ئاڵای تورکیا لە یونان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i381198-ڕەخنەی_ئانکارا_لە_سووتێندرانی_ئاڵای_تورکیا_لە_یونان
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا لە سووتێندرانی ئاڵای ئەم وڵاتە لە خۆپیشاندانێکی ئاسێنای پێتەختی یونان ڕەخنەی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2020 07:26 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئانکارا لە سووتێندرانی ئاڵای تورکیا لە یونان

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا لە سووتێندرانی ئاڵای ئەم وڵاتە لە خۆپیشاندانێکی ئاسێنای پێتەختی یونان ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تەرەتە، «حامی ئاکسوی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا، ڕۆژی چوارشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەنگاوی ئەم دواییەی ناڕەزایان لە ئاسێنا لە مەڕ سووتاندنی ئاڵای تورکیا وتی: دەوڵەتی یونان دەبێ وەڵامی ئەو ھەنگاوەی ناڕازییان  بداتەوە.

ڕەخنەی ئانکارا لە ھەل و مەرجێکدایە کە ناڕازییانی یونانی بەرلەمەش بەجاران ئاڵای تورکیایان سووتاندووە.

پەیوەندیی نێوان تورکیاو یونان لە ماوەی دەیەکانی ئەم دواییە لە بەر بانگەشەی ھەرکام لە بارەی مافی دەریاڤانی لە دەریای ئێژە بەردەوام ئاڵۆز بووە.