بڕیاره‌ ‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی نێوان فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌خانه‌کانی تورکیا ده‌ست پێ بکاته‌وه
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i386980-بڕیاره_گه_شته_ئاسمانییه_کانی_نێوان_فڕۆکه_خانه_کانی_عێراق_له_گه_ڵ_فڕۆکه_خانه_کانی_تورکیا_ده_ست_پێ_بکاته_وه
دوای چەندین مانگ پەک کەوتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا گەشتەکان بە ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەست پێ دەکەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2020 19:44 Asia/Tehran
  • بڕیاره‌ ‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی نێوان فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌خانه‌کانی تورکیا ده‌ست پێ بکاته‌وه

دوای چەندین مانگ پەک کەوتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا گەشتەکان بە ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەست پێ دەکەنەوە.

فەرمانەگەی فڕۆکه‌وانیی مه‌ده‌نیی تورکیا ڕایگه‌یاندووە، بەم زووانە گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی نێوان تورکیا و عێراق ، له‌دوای وه‌ستانی گه‌شته‌کان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بۆماوه‌ی چه‌ندین مانگ به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ ده‌ست پێ ده‌که‌نه‌وه‌.

هاوکات شه‌وی ڕابردوو گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی نێوان فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌خانه‌کانی تورکیا ده‌ستیپێکرده‌وه‌.

ئەوە لە کاتێکدایە کە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانى لەگەڵ تورکیا تاوەکو ئێستا دەستیان پێنەکردووەتەوە.