ئه‌یلوول 30, 2020 13:23 Asia/Tehran
  • مەکرۆن:لێدوانه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا پڕن له سەرەڕۆیی و پڕکێشی

ئێمانوئێل مەکرۆن سه‌رۆک کۆماری فەره‌نسا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەڵوێستەکانی تورکیا لە ھەمبەر کێشەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ڕایگەیاندووە: لێدوانه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا مه‌ترسیدارن و پڕن له سەرەڕۆیی و پڕکێشی.

سه‌رۆک کۆماری فەرەه‌نسا رایگه‌یاند: لێدوانه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا مه‌ترسیدارن و پڕن له سەرەڕۆیی و پڕکێشی.

ئێمانوئێل مەکرۆن سه‌رۆک کۆماری فەره‌نسا له‌ پرێس کۆنفرانسێکدا رایگه‌یاند: لە سەر کێشەی نێوان  ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا و دەستوەردانەکانی تورکیا  به‌نیازه‌ گفتوگۆبەکی ته‌له‌فۆنی  له‌گه‌ڵ «ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاو «دۆناڵد تره‌مپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەنجام بدات بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و پێشنیارکردنی ڕێگاکان بۆ ده‌رچون له‌ قه‌یرانه‌کان.

ناوبراو له‌باره‌ی لێدوانه‌ سیاسی و پاڵپشتیه‌کانی تورکیا بۆ ئازه‌ربایجانیش، جەختی کرد: لێدوانی سیاسی تورکیا و هۆشداریه‌کانی جێی نیگەرانی و پڕکێشییەکانیشی مه‌ترسیدارن.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە شاری ئەستەمۆڵ ، پێی لە سەر ئەوە داگرت کە ئەرمینیا دەبێ بە چۆڵ کردنی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی کۆماری ئازەربایجان، ئاشتی و ئۆقرەیی لە ناوچەکەدا بچەسپێنێ.

سەرپەیڤ

بۆچوونت