Aug 15, 2019 17:33 Asia/Tehran
  • وشداری دانی خزم وکەسیی شێخ زەکزاکی لەمەڕ کارشکێنی لە ڕەوتی دەرمان کردنی

چالاکانی بزوتنەوەی ئسلامی نیجریە وێڕای وشداری دان لە مەڕ کارشکێنی لە ڕەوتی دەرمان کردنی ڕێبەری ئەم بزوتنەوەیە ، خوازیاری دەسڕاگەیشتنی خیرای ئەم زانا موسوڵمانە بە پزیشکە پسپۆڕەکان لە هێند بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە " عەبدوڵاهی موسا" دەبیری ئەنجومەنی ئاکادمیکی بزوتنەوەی ئیسلامی نیجریە ڕۆژی چوارشەممە وتی: فەرمانبەرانی بەڕێ کراوی دەوڵەتی نیجریە بۆ هێند دەبێ بە پزیشکە پسپۆڕە جیی متمانەکان ئیزن بدەن هەتا  هەرچی خێراتر شێخ " ئیبراهیم زەکزاکی" ڕێبەری بزوتنەوەی ئیسلامی نیجریە دەرمان بکەن . موسا وتی: شێخ زەکزاکی ئەم پزیشکانە دەرمانی دەکەن کە ئەو ونیزیکەکانی نایناسن وئەم مەسەلە بووە بە هۆی نیگەرانی. ئەم کاربەدەستەی بزوتنەوەی ئیسلامی نیجریە لە کاربەدەستانی هیندیش داوای کرد هەتا بە پزیشکەکانی شێخ زەکزاکی ئیزنی دەرمان کردنی ناوبراو بدەن . موسا وتیشی: دەوڵەتی هێند نابێ بە ئەربابە بیانیەکانی بکۆژی مرۆڤایەتی یارمەتی بدەن ، بەبێ ئەوە کە بۆ مافی خەڵک ڕیز دابنین. شێخ زەکزاکی وهاوژینەکەی ١٣ ی دێسەمبەری ٢٠١٥ ،لەپەلاماری سەربازانی نیجریە بۆ سەر حوسێنێەیەک لە شاری زاریا دەسگیر کران، پەلامارێک کە تیدا سەدان کەس لە شیعەکانی نیجریەیش شەهید کران. دەوڵەتی نیجریە سەرەنجام لەژێر گوشاری ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری ڕۆژی دوشەممە بە شێخ زەکزاکی وهاوژینەکەی ئیزنی دا هەتا بۆ دەرمان بچن بۆ هێند. هێزە ئاسایشتیەکانی نیجریە شێخ زەکزاکی لەم سەفەرە هاوڕییە تی دەکەن.

سەرپەیڤ

بۆچوونت