Sep 13, 2019 19:26 Asia/Tehran
  • پەژارە دەربڕینی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان لە بەکارهێنانی بەرتەسکی لەسەر پەنابەران لە ئەمریکا

ڕێکخراوی نەتەوەکان پەژارەی دەربڕی لە کاریگەریی نەرێنی حوکمی دیوانی باڵای ئەمریکا لەسەر داخوازیی پەنابەران لە سنووری ئەو وڵاتە لە گەڵ مەکزیک .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  بنکەی  ئینترنتی  یاهونیوز ، ئەندری ماهسیچ "  وتەبێژی  کومیساریای  باڵای  پەنابەرانی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  ڕۆژی هەینی لە پرێس کونفڕانسێکدا بە دەربڕینی نیگەرانی  سەبارەت بە چارەنووسی بنەماڵە پەنابەرەکان  لە ئەمریکای ناوەندی وتی :هەموو خەڵک دەبێ دەستیان ڕابگات بە مافی پەنابەری و کەڵک وەربگرن لە لاگری  نێونەتەوەیی . دیوانی باڵای  ئەمریکا  ڕۆژی چوارشەمە بە دەرکردنی حوکمێک  ڕێگای بە دەوڵەتی ئەو وڵاتە دا   تا یاساگەلێکی  نوێ بۆ بەرتەسک بوون لە وەرگرتنی  پەنابەران بە کار بێنێ  ئەو حوکمە  بۆ دوناڵد تڕەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سیاسەتی دوژمنکارانەی لە هەمبەر پەنابەران کە زۆرتر  لە وڵاتانی  هندوڕاس  گواتمالا   و ئێاسالوادور  دەچنە ناو خاکی  ئەمریکاوە  سەرکەوتنێکی گەورە  دێتە  ئەژمار . سنووری  مەکزیک  لە سەەرکیترین  بوارگەکانە کە پەنابەرانی ئەمریکای لاتین بۆ چوونە نێو ئەمریکا  کەڵکی لێ وەردەگرن . سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتی بانگەشەی   هەڵبژرادنەکانی  ساڵی  2016 و چوونی بۆ ناو کوشکی سپی  کردەوەیکی  دوژمنکارانەی  سەبارەت بە  پەنابەران  گرتووەتە بەر .

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت