Sep 20, 2019 17:48 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونەوەی دانوستانی ناڤۆکیی ئەمریکا و کۆریای باکوور لە داهاتووی نزیکدا

کاربەدەستێکی کۆریای باشوور باسی ئەگەری دەسپێبوونەوەی دانوستانی ناڤۆکیی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوری کرد لە داهاتوی نزیکدا .

بە پێی راپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، لی دوو هوون نوێنەری کۆریای باشووری بۆ کاروباری ئاشتیی لە نیمچە دورگەی کۆریا رۆژی هەینی بە ئاماژە بەوەی کە کۆریای باکوور و ئەمریکا هەرواپێکەوە لە پێوەندیدان گوتی : دوو وڵاتەکە لەوانەیە دانوستانەکانی تایبەت بە چەکداماڵینی ناڤۆکیی لە داهاتووی نزیکدا دەس پێ بکەن .

لی دوو هوون و ستیڤان بۆگان نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری کۆریای  باکور بڕیارە ئەمڕۆ لە واشنگتۆن لە بارەی رێگاکانی پاراستنی وتووێژەکان لە گەڵ کۆریای باکوور و پێشکەوتن لە کێشە بنەڕەتیەکان دیدار و وتوێژ بکەن .

 بەر لەوە کاربەد ەستانی کۆریای باکوور جەختیلان کردەوە ئەمریکا دەبێ بە پێشنیاری جێی قەبوڵ و نوێ بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان .

سەرپەیڤ

بۆچوونت