کاردانەوەی ڤلادیمیر پوتین بە بێ بەشکرانی وەرزشکارانی ڕووسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i373269-کاردانەوەی_ڤلادیمیر_پوتین_بە_بێ_بەشکرانی_وەرزشکارانی_ڕووسی
"ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا بێ بەشکرانی وەرزشکارانی وڵاتەکەی بەبڕیارێکی سیاسی ناوبردو پێی داگرت؛ دادگەی باڵای وەرزش، ئەو پرسە پێوشوێن دەگرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2019 14:54 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڤلادیمیر پوتین بە بێ بەشکرانی وەرزشکارانی ڕووسی

"ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا بێ بەشکرانی وەرزشکارانی وڵاتەکەی بەبڕیارێکی سیاسی ناوبردو پێی داگرت؛ دادگەی باڵای وەرزش، ئەو پرسە پێوشوێن دەگرێ.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا کاردانەوەی پێشاندا بە بێبەشکرانی وەرزشکارانی ئەو وڵاتە و ئەو کردەی ڕێکخراوی دژە دوپینگی بە بڕیارێکی سیاسی ناوبرد.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەوبارەوە وتی: "ئەو بڕیارە بەتەواوەتی لەدژ جاڕنامەی ئۆلەمپیکەو ئێمە هەقی ئەوەمان هەیە بەو پەڕی تواناوە پێوشوێنی بگرین هەتا لە دادگەی باڵای وەرزشدا بێتەئاراوەو لێکدانەوەی بۆ بکرێ. رۆژی ڕابردوو ڕێکخراوی دژە دوپینگ، تیمە وەرزشییەکانی ڕووسیای بێبەشکرد لە ئامادەبوون لە پێشبڕکێ جیهانییەکان بۆ چوارساڵ و بەم چەشنە ڕووسیا لەمۆندیالی خولی دواتردا واتە لە قەتەر و هەروەها ئۆلەمپیکی هاوینی٢٠٢٠ی تۆکیۆ و ئۆلەمپیکی زستانیی٢٠٢٠ی پیکەن ئامادەنابێ.