کانونی یه‌که‌م 13, 2019 10:06 Asia/Tehran
  • جانسۆن هەڵبژاردنی بەریتانیای بردەوە

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژارانی پەرلەمانی بەریتانیا، پارتەکەی بۆریس جۆنسن، پارتی پارێزکارانی بەریتانیا بە مسۆگەرکردنی 368 کورسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

رۆژی پێنجشەممە 12ی کانوونی یه‌که‌می 2019، هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە بەریتانیا بەڕێووەچوو، کاتژمێر 10ی ئێوارە بەکاتی لەندەن بنکەکانی دەنگدان داخران و پرۆسەی لێکجیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکرد. 

لەدوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان که‌ پارتی پارێزکاران له‌ کۆی 650 کورسی 368 کورسی په‌رله‌مانی به‌ریتانیای به‌ ده‌ستهێنا.

ئەگەر هەڵبژاردنەکە سەرکەوتنێکی گەورەبێت بۆ پارتی پارێزکاران، لەبەرامبەردا شکستێکی گەورەیە بۆ پارتی کار، بەجۆرێک پارتی کار بەتەنیا 191 کورسی بەدەستهێناوە، ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر 262 کورسی لە پەرلەمان هەبووە. 

جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کاری بەریتانیا هەرزوو دانی بەشکستەکەیدا نا و رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرۆکایەتی پارتەکەی ناکات.

لە کۆی چوار کاندیدی کورد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، دوو کوردیان دەرچوون، یەکێکیان سەر بە پارتی پارێزکاران و ئەوەی دیکەش سەر  بە پارتی کار. بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی، لەسەر لیستی پارتی پارێزکاران و هەروەها فریاڵ کلارک، لەسەر لیستی پارتی کاربوو لە هەڵبژاردنەکەدا دەرچوون.

بۆچوونت