کانونی دوھەم 06, 2020 16:39 Asia/Tehran
  • دژکردەوەی وڵاتی کۆریای باکوور بە تیرۆرکرانی سەردار سلێمانی لەلایەن ئەمریکاوە.

میدیاکانی کۆریای باکوور لە دژکردەوە بە تیرۆری سەرداری ژینڕاڵ قاسم سلێمانی لەلایەن ئەمریکا لە ئێراق ، ئەمریکایان بەهۆکاری بارگرژی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا پێناسە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی "شەفقنا" هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی کۆریای باکوور لەمەڕ شەهیدکرانی سەردار قاسم سلێمانی لەلایەن چەکدارانی ئەمریکی میدیاکانی ئەو وڵاتە بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندوە کە سەربزێویەکانی ئەمریکا ناوچەکە دەکاتە گۆڕستانی هێزەکانی ئەو وڵاتە ، ماڵپەڕی ڕامیاری کۆریای باکوور ئەمڕۆ لەمیانەی ڕاپۆرتێکی دا وێڕای ئاماژە بە گوتوبێژی تەلەفوونی نیوان وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو چین نووسیویەتی ئەو دوو وڵاتە نەک هەر ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بە کەڵکی خراپ وەرگرتن لە دەسەڵاتی سەربازی لە پەیوەندیە نیودەوڵەتیکان دا بەڵکوو ڕاشیان گەیاندوە ناتوانن بێدەنگ بن لەبەرامبەر شەڕی سەربزێوانەی ئەمریکاو هاوکات دڵگرانی شیان دەربڕیوە  لەمەر بارگرژتربوونی دۆخی ناوچەیی لەئاکامی ئیشە نایاسایەکانی ئەمریکادا.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت