ئه‌یلوول 26, 2020 18:12 Asia/Tehran
  • ژماری گیان لەدەستداوان بە کۆرۆنا لە یەک میلیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

ئەمڕۆ شەممە ، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتە زیاتر لە 32 ملیۆن و 765 هەزار کەس و لەئێستاشدا ژمارەی مردوان لە ملیۆنێک کەس نزیکدەبێتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی داتا سەنتەری جیهانی، تا بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتوەتە 32 ملیۆن  و 765 هەزار و 204 کەس.هەر بەپێی ئامارەکان، لە کۆی ژمارەی توشبوان، 24 ملیۆن و 178 هەزار و 346 کەس چاکبونەتەوە، لە ئێستاشدا 7 ملیۆن و 593 هەزار و 395 کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن کە 63 هەزار و876 کەس تەندروستیان لە مەترسیدایە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.

لەدەستداوە.لەسەر ئاستی زۆرترین ژمارەی توشبوان و مردن، ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا یەکەمین وڵاتە و تیایدا 7 ملیۆن و 244 هەزار و 184 کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و لەو ژمارەیەش 204 هەزار و 440 کەس گیانیان لەدەستداوە.

عێراق کەوتوەتە ریزبەندی 16 هەمینی ئەو وڵاتانەی زۆرترین توشبوی ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمارکراوە

هەر بەگوێرەی ریزبەندییەکە، عێراق هەرچەندە ژمارەی دانیشتوانی بەراورد بە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان کەمە، بەڵام عێراق کەوتوەتە ریزبەندی 16 هەمینی ئەو وڵاتانەی زۆرترین توشبوی ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمارکراوە کە 341 هەزار و 699 کەس توشبون و 8 هەزار و 867 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت