تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 15:49 Asia/Tehran
  • له‌و حه‌وت ویلایه‌ته‌ى تره‌مپ له‌ 2016 تێیاندا سه‌رکه‌وتوبوو ، ئه‌مجاره‌ به‌رامبه‌ر بایدن شکستیهێنا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەحەوت ویلایەت شسکتی بەرامبەر بایدن هێناوە کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 تیایدا براوە بوو.

 

 ترەمپ لە دەنگدانی پێشوەختەی ساڵی ٢٠١٦ لە ویلایەتەکانی(میشیگان و پەنسلڤانیا وفلۆریداو باکوری کارۆلیناو جۆرجیا و ئایۆواو ویسکۆنس) براوە بوون بەڵام لە دەنگدانی پێشوەختەی ٢٠٢٠ ترەمپ ئەو ویلایەتانەی لە دەستداوە (بایدن) توانی سەرکەوتن بەسەر رکابەرەکەی بهێنێت.

هاوکات بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا لە ویلایەتەکانی (ئەریزۆناو ئۆهایو)ش کە ترەمپ لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 براو بوو بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە لە ئێستادا رێژەی دەنگەکانی لەگەڵ بایدن  لەیەکەوە نزیکن.

لەلایەکی دیکەوە بەشێک لەو میدیانەی کەبەوردی چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکەن  پێشبینی ئەوەدەکەن  بەپێی ئەو گۆرانکاریانەی کە لەهەڵبژاردنەکە هاتوەتە ئاراوە جۆ بایدن سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا دەبێت.

سەرپەیڤ

بۆچوونت