Aug 25, 2018 09:49 Asia/Tehran
  • رێکخراوی نەتەوەکان بەدیکۆمێنت کردنی تاوانکاریەکانی داعش لە عێراقی دەست پێکرد

تاقمی نێردراوی سەر بە رێکخراوی نەتەوەکان بۆ بەدیکۆمێنت کردنی تاوانکاریەکانی رێکخراوی تێرۆریستیی داعش لە عێراق کاری خۆی لەم وڵاتەدا دەست پێکرد .

بەپێی راپۆرتی میدیاکانی عێراقی بە گێڕانەوە لە هەواڵدەری رۆیتێرز ، فەرمانبەریەتی تاقمی نێردراوی سەر بە رێکخراوی تەوەوەکان ، کۆکردنەوە و تومار کردنی بەڵگە و شایەتیەکانی هاوپێوەند بە توانکاریەکانی داعش و جینۆسایدە.

بە پێی داوای ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لە ئەیلوولی 2017 لە سکرتێری گشتیی ئەم رێکخراوەیە ، حکومەتی عێراق دادگا نێودەڵەتیەکان و تاقمێکی توێژینەوە بەمەبەستی بەدواداچوونی دادڤانی تیرۆریستانی پێک هات.

بە پێی راگەیاندنی پسپۆڕانی رێکخراوی نەتەوەکان لە ژوئەنی 2016 دا لە بارەی جینۆسایدی کەمینەی ئێزدی لە عێراق و سوریا ، راپۆرتی دیکۆمێنتی لە دەسدرێژی جنسی و فرۆشی ژنانی ئیزدی وەک کۆیلە لە لایەن داعشەوە بڵاوبووەتەوە . هێشتا چارەنووسی سێ هەزار و 117 ئێزدی یەخسیر کە زۆریان ژن و منداڵن ، نادیارە .

حکومەتی عێراق دیسامبری 2017، کۆتایی ئامدەبوونی سەربازیی تاقمی تیرۆریستیی داعشی راگەیاند ،بەڵام پاشماوەکانی تیرۆریستان لە هەندێ ناوچەی ئەم وڵاتە ئێستاش چالاکی دەکەن .

 

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت