Aug 11, 2019 12:05 Asia/Tehran
  • پاکتاو کرانی ١٧٠٠ مەتری چوارگۆشە لە خاکی ئێراق لە ئۆپەراسیۆنی

بە کۆتایی هاتنی قۆناغی سێهەمی ئۆپەراسیۆنی "ورەی سەرکەوتن"، هەزار و ٧٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی ئێراق ئازاد کرا و لە بوونی پاشماوەکانی داعش سڕدرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ وەزارەتی بەرەڤانیی ئێراق ڕۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند کە بە کۆتایی هاتنی قۆناغی سێهەمی ئۆپەراسیۆنی "ورەی سەرکەوتن" لە پارێزگاکانی "دیالە" و "نەینەوا" بیست و پێنج گوند پاکتاو کرانەوە و هەروەها دەست گیرا بە سەر ڕادەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی جەنگیی تیرۆریستانی داعش.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ١٨ تیرۆریستی داعشی گیران و چواریشیان لێ کوژران.

قۆناغی سێهەمی ئۆپەراسیۆنی "ورەی سەرکەوتن" لە دووشەممەی هەفتەی ڕابردووە دەست پێبووە.

قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی "ورەی سەرکەوتن" بە بەشداریی حەشدی شەعبی لە ٧ی ژولاییەوە لە سێ پارێزگای "الانبار"، "صلاح‌الدین" و "نینوا"  و قۆناغی دووەمی ئەو ئۆپەراسیۆنە ١٥ی ژولای لە ناوچەکانی باکووری بەغدا و پارێزگاکانی "الانبار"، "صلاح‌الدین" و "دیالە" بەڕێوە چوو.

وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا. 

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت