یونیسێف: ڕژێمی زایۆنی پێش بە خوێندنی منداڵانی فەلەستینی دەگرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445966-یونیسێف_ڕژێمی_زایۆنی_پێش_بە_خوێندنی_منداڵانی_فەلەستینی_دەگرێ
جێگری بەڕێوەبەری کارگێڕیی یونیسێف ڕەخنەی لەو بارودۆخە نالەبارەی گرت کە ڕژێمی زایۆنی سەپاندوویە بە سەر دانیشتوانی کەرتی ڕۆژئاوا و وتی: ئەم ڕژێمە ڕێگری لە خوێندنی ٨٠٠ هەزار منداڵی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەکات.
(last modified 2026-08-13T15:03:07+00:00 )
ئاب 13, 2026 18:32 Asia/Tehran
  • یونیسێف: ڕژێمی زایۆنی پێش بە خوێندنی منداڵانی فەلەستینی دەگرێ

جێگری بەڕێوەبەری کارگێڕیی یونیسێف ڕەخنەی لەو بارودۆخە نالەبارەی گرت کە ڕژێمی زایۆنی سەپاندوویە بە سەر دانیشتوانی کەرتی ڕۆژئاوا و وتی: ئەم ڕژێمە ڕێگری لە خوێندنی ٨٠٠ هەزار منداڵی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەکات.

حەنان سلێمان، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا، داخرانی خوێندنگەکان، نائەمنی، سنووردارکرانی هاتووچۆ و زیان لێکەوتنی ژێرخانە مەدەنییەکانی لە هۆکارەکانی بەدیهاتنی ئەم دۆخە زانی و وتی: توندوتیژیی نواندنی شارۆچکەنشینانی زایۆنی لەوانە لێدانی فەلەستینییەکان و هێرشکردنە سەر ماڵەکانیان و وێرانکردنی ژێرخانی ناوچە فەلەستینییەکانیش لە هۆکارەکانی دیکەی ئەم کارەساتە دێنە ئەژمار. بەپێی ئامارەکانی یونیسێف، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ تا کۆتایی مانگی ژولایی ٢٠٢٦، ١٧٤ منداڵی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهید بوونە و زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ منداڵیش بریندار بوون. ئەم بەرپرسەی یونیسێف هەروەها ڕایگەیاندووە کە لانیکەم ٣٥٥ منداڵی فەلەستینی لە زیندانە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیدا ڕاگیراون کە ١٦٤ منداڵیان بە بێ ئەوەی تۆمەتەکەیان بۆ ڕوون کرابێتەوە یان دادگەیی کرابێن لە گرتووگە کاتییەکاندان و چارەنووسیان یەکلا نەکراوەتەوە.