چوونی کۆڕێک لە ئیمام جومعە سوننەکانی عێراق بۆ گڵکۆی پاکی ڕەزەوی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i367129-چوونی_کۆڕێک_لە_ئیمام_جومعە_سوننەکانی_عێراق_بۆ_گڵکۆی_پاکی_ڕەزەوی
٣٠کەس لە مامۆستایانی جومعە وجەماعەتی سوننە وشیعە لە چواردە پارێزگەی عێراق چوون بۆ گڵکۆی پاکی ئیمام ڕەزا د.س ،ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان ، لە مەشهەدی پیرۆز .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2019 11:36 Asia/Tehran
  • چوونی کۆڕێک لە ئیمام جومعە سوننەکانی عێراق بۆ گڵکۆی پاکی ڕەزەوی

٣٠کەس لە مامۆستایانی جومعە وجەماعەتی سوننە وشیعە لە چواردە پارێزگەی عێراق چوون بۆ گڵکۆی پاکی ئیمام ڕەزا د.س ،ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان ، لە مەشهەدی پیرۆز .

"سەیید محەممەد ئەحمەد ڕەفیع" ئیمامی جەماعەتی سوننەی عێراق لە پەراوێزی سەردان لە شوێنە پیرۆزەکانی گڵکۆی پاکی ڕەزەوی وتی: سوننەکانیش بە هۆی موحبەتێک کە بە بنەماڵەی حەزرەتی ڕەسوڵ د.س هەیانە ، ڕێزێکی تایبەت بۆ ئیمامی شیعە قایلن. ئیمام جەماعەتی سوننەی عێراق پیداگرت: ئەم کاروانە بە نوێنەرایەتی لە زانایانی سوننە وبە پیداگری لەسەر یەکیەتی ویەکگرتوویی نێوان موسوڵمانان هاتوون بۆ گڵکۆی پاکی ئیمام ڕەزا ع هەتا پەیام هێنەری موحبەت ودوستایەتی بن. ئەحمەد ڕەفیع وتی : یەکیەتی شیعە وسوننە دەبێتە هۆی شکستی پیلانی دوژمنانی ئیسلام .