Sep 10, 2019 17:01 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی سێ ملوین زیارەتکاری حسەینی لە کەربەلای مۆعەلا

پتر لە سێ ملوین کەس لە تازیەدارانی حسەینی لە ڕێ ورەسمی ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام حسەین(ع) لە کەربەلای مۆعەلا دا بەشداریان کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، زیارەتکارانی حسەینی کە خۆیان ئامادەکردبوو بۆ بەشداری لە رێو ڕەسمی ساڵرۆژی شەهادەتی ئیمام حسەین (ع) گەییشتبوونە کەربەلا ئەمڕۆ سێشەممە بە بەشداری لەم ڕێو ڕەسمە بەشکۆیە جەختییان کردەوە لە سەر پێبەند بوونیان بە ئارمانجە پیرۆزەکانی ئیمام حسەین (ع) و پاراستنی یەکڕیزی و یەکدەنگی ئیسلامی.

 ئەمڕۆ ١٩ـی خەرمانان ڕێککەوتە لەگەڵ دەیەمین ڕۆژی مانگی مۆحەرەمی ١٤٤١ مانگی و ١٠ـی سێپتەمبەری ٢٠١٩ و ساڵڕۆژی شەهادەتی سالاری شەهیدان، حەزرەتی ئیمام حسەین(ع) ئیمامی سێهەمی شیعەکانە.

هەرساڵە لەمانگی مۆحەررەم ملوێنان زیارەتکار لە ناوەوەو دەرەوەی عێراق لەوان ئێران بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی تاسوعا و عاشورای حسەینی(ع) دەچن بۆ کەربەلای مۆعەللا.

سەرپەیڤ

بۆچوونت