Oct 07, 2019 07:34 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق : بیانیەکان لە ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی عێراقدا دەستیان ھەیە

وتەبێژی وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق باسی ئەگەری دەست تێدابوون و پیلانی بیانیەکان دەکات لە ناڕەزایەتیەکانی ئەم بەینەی شارە کانی عێراق .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر ، سەعد مەعن موسەوی رۆژی یەکشەممە گوتی ، لێکۆڵینەوە لە بارەی ھۆکارەکانی ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییانە لە شارەکانی عێراق دەست پێ بووە . 

 موسەوی بە ئاماژە بەوەی کە ١٩٤ کەس لە ئاڵۆزیەکانی چەند رۆژی رابردوودا کوژراون و زیاتر لە شەش ھەزار کەسیش بریندار بوونە ، وتیشی ، ھەشت کەس لە کوژراوان لە ھێزە ئاسایشیەکانن . 

ھەندێ پارێزگەی عێراق لەوان بەغدا لە رۆژانی رابردوودا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بۆ ناڕەزایەتی بە رەوشی نەگونجاوی راژەکاریی گشتی و بێکاری و گەندەڵی ئیداری بوو . 

 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەھدی بڕیاری گرنگی دا بۆ باشکردنی رەوشی ئابووریی وڵات لەوان ئامادە کردنی خانووبەرە بۆ بنەماڵە دەسکورتەکان ، بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و نەھێشتنی بێکاری.

  سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا پارت و لایەنە سیاسیەکانی بانگێشت بۆ ھاریکاری لە گەڵ حکومەت بۆ  رەخساندنی دەرفەتی چاکسازیی لە وڵاتدا . 

سەرپەیڤ

بۆچوونت