Nov 09, 2019 18:52 Asia/Tehran
  • بیروڕا وه گۆرینی بەرهەم ساڵح و عەبدولمەهدی سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی  ئێراق

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێکەوە دیدار و وتووێژیان کرد .

بە گوێرەی  ڕپاۆڕتی  ڕۆژی  شەمەی  کاناڵی  ئەلعالەم  بەرهەم  ساڵج و عەبدولمەهدی لە ڕەوتی  ئەو  دیدارەدا  سەبارەت  بە  دوایین  ڕووداوەکانی  ئێراق  بیروڕایان  گۆڕیەوە . سەرۆک کۆمار و  سەرۆک وەزیرانی   ئێراق  لەو دیدارەدا  جەختیان کرد لەسەر پێویستی   دامەزراندنی  ئاسایش  و سەقام  لە هەموو  ناوچەکانی  وڵات  و هەروەها پێویستی  جێ بە جێ کرانی چاکسازی و دابینی  داخوازیە جەماوەریەکان .  ئێراق  لە 25  ئوکتوبرەوە  شایەتی  خۆپیشاندانی جەماوەریە  خەڵک  خوازیاری  باشتر بوونەوەی دۆخی گوزەران  و ڕاژەکاری کۆمەڵایەتی و خەبات بە دژی  گەندەڵی بوون .

 

بۆچوونت