کانونی یه‌که‌م 03, 2019 08:53 Asia/Tehran
  • دامەزرانی ئاسایشی تەواو لە سنورەکانی عێراق و سوریا

وتەبێژی فەرماندەریی هەڵمەتە هاوبەشەکانی عێراق باسی دامەزرانی ئاسایشی تەواو لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ عێراق دەکات .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی  فەرمیی عێراق ، ژەنەڕاڵ تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەریی هەڵمەتە هاوبەشەکانی عێراق جەختی کردەوە ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە ناوچە سنوریەکان لە گەڵ سوریا ئامادە بوونی هەیە و هێزەکانی سنووروانیی بە هاریکاریی حەشدی شەعبی بە هەموو توانەوە ئاسایشی سنوورەکان دابین دەکەن .

 خەفاجی وتیشی : وەزاڕەتی بەرگریی عێراق ئامێر و کەلوپەلی پێویستی بۆ چاودێری کردنی جموجۆڵە سنووریەکان داناوە و ئەرتەشی  عێراق بە هاریکاریی هاوپەیمانەکانی ، گەشتی فڕین و گۆڕینەوەی زانیاری لە بارەی بۆسەکانی تیرۆریستان ئەنجام ئەدات .

 لە هەمان کاتدا حەشدی شەعبی عێراق وشداریدا ، تیرۆریستانی داعش لە رۆژانی رابردوودا بە قۆستنەوەی بارودۆخی ئاسایشی و سیاسی عێراق ، چەندین پەلاماریان لە هەندێ پارێزگا ئەنجامداوە و  بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای وڵات لەوانەیە ئەوان بگەڕێنەوە عێراق .

سەرپەیڤ

بۆچوونت