کانونی یه‌که‌م 06, 2019 08:31 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق

پەرلەمانی عێراق شەوی رابردوو یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان و چاوەدێریی لەسەر بەڕێوەچوونی پەسەند کرد .

پەرلەمانی عیراق دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا و دانیشتەکانی بۆ هەفتەی ئایندە هەڵگرت.

سەرچاوەیەک لە ناو پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد کە پەرلەمان کۆتایی بە دانیشتنەکە هێنا و تا هەفتەی داهاتوو جارێکی  دیکە دەستدەکاتەوە بە دانیشتنەکان.

ئەو سەرچاوە ئاشکراشیکرد کە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دراوە.

هاوکات هەر  دوێشەو  پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ناوی ئەو کەسانەدا کە دانراون بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و بڕیارە ناوەکان بنێردرێن بۆ سەرۆک کۆمار تا ئیمزای لەسەر بکات.

پاش ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پڕۆژه‌ یاسای کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراقی په‌سه‌ند کرد پشکی کوردیش له‌ کۆمیسیۆنه‌که‌ دیاریکرا.

به‌پێی یاسا کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق له‌ 9 که‌س پێکدێت که‌ دوو ئه‌ندامیان کورد ده‌بێت.

به‌پێی یاساکه‌ کۆمیسیۆنه‌که‌ له‌ حه‌وت دادوه‌ر و دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت پێکدێت.

سەرپەیڤ

بۆچوونت