کانونی یه‌که‌م 09, 2019 17:27 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ناوخۆی عێراق ؛ پێنج ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیرکران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵی دەستگیرکردنی پێنج ئەندامی رێکخراوی گرووپی تیرۆریستی تکفیری داعشی لە رۆژئاوای موسڵ راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، تیمی فریاکەوتنی 12ی سەر بە فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا بەپشت بەستن بە کۆمەڵێک زانیاری ورد و هاوکاری هاوڵاتیانی پارێزگاکە، توانیویانە پێنج ئەندامی رێکخراوی چەکداری داعش دەستگیربکەن. ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێک لەو دەستگیرکراوانە لە سەردەمی خەلافەتی داعشدا لەپۆستی شەرعیدا بووە و بەکێکی دیکەیان ژمێریار بووە، سێ کەسەکەی دیکەش چەکدار بوون لە دیوانی سەربازی خەلافەتەکە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوەشکردوە، ئەو پێنج ئەندامەی داعش لە ناوچەی بەکر و زەهرا و قودس لە رۆژئاوای موسڵ دەستگیرکراون.هەرچەندە حکومەتی عێراق لە ساڵی 2017ەوە سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی داعشدا راگەیاندوە، کە سێ یەکی خاکی عێراقیان خستبووە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، بەڵام  تا ئێستاش چەندین شانەی نوستووی رێکخراوەکەیان لە عێراق بوونی هەیە، کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆی وڵات.23 ی مانگی رابردو، سەعد مەعن موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئاسایشی نەینەوا لەسەر بنەمای کۆمەڵێک زانیاری ورد و هاوکاری هاوڵاتیان توانیویانە نۆ تیرۆریست لە موسڵ دەستگیربکەن.

بۆچوونت