کانونی یه‌که‌م 10, 2019 07:51 Asia/Tehran
  • پێداگریی بەرهەم ساڵح لەسەر پێبەندیی بە کاتبەندیە یاساییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران

بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پێبەندی بە کاتبەندیە یاساییەکان بە مەبەستی هەڵبژارنی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی کە رەزامەندیی گەلی لەسەر بێ .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی  ئێران ، بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق رۆژی دوشەممە لە چاوپێکەوتنی سەرۆکانی پێکهاتە پەرلەمانیەکان بۆ لێکدانەوەی رەوشی سیاسی و ئەمنیی ئەم وڵاتە گوتی : پێبەندیی بە کاتبەندیە یاساییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتی و کەسێکی نەتەوەیی کە لێوەشاوە و جێگەی رەزامەندیی گەلی عێراق بێ ، شتێکی پێویستە . 

 بەرهەم ساڵح بە پێداگری لەسەرپێویستیی رەتکرنەوەی توندی و تیژی و بەرنگاربوونەوەی تێکدەران گوتی : دەبێ مافی یاسایی ناڕازیان بۆ بەرپاکردنی خۆپێشاندانی ئاشتیانە و دابین کردنی ئاسایشی ئەوان و وڵات و ئازادیی ڕادەربڕین بپارێزرێ .

 سەرۆکی عێراق وتیشی: دەمودەزگا ئاسایشیەکان دەبێ درێژە بدەن بە نەهێشتنی هەڵمەتی مرۆڤ رفاندن و بەرەنگاربوونەوەی تاقمە تاوانکارەکان و داکۆکی لە دامەزراوە حکومەتیەکان .

سەرپەیڤ

بۆچوونت