کانونی دوھەم 15, 2020 15:54 Asia/Tehran
  • بەشداری  لە خۆپێشاندانی دژە ئەمریکایی؛ تاقیکاری نیشتمان پەرەستی بۆ نەتەوەی ئێراق

سەرۆکی کۆمەڵی زانایانی ئەهلی سوننەی ئێراق ، بەشداری لە خۆپێشاندانی دژە ئەمریکایی بە تاقیکاری نیشتمان پەرەستی بۆ هەموو ئێراقیەکان وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەیادین، شێخ " خالید ئەلمەلا " سەرۆکی کۆمەڵی زانایانی ئەهلی سوننەی ئێراق لە هەموو عێراقیەکان بانگهێشتی کرد ، لە خۆپێشاندانی ملیۆنی لەدژی حوزوری نایاسایی ئەمریکا ، بەشداری بکەن. بەغدا وشارەکانی تری عێراق ، هەینی داهاتوو شایەتی یەکێ لە گەورەترین وبی وێنەترین خۆپێشاندان لە دژی سیاسەتەکانی ئەمریکا وحوزوری سەربازانی ئەم وڵاتە دەبێت. " موقتەدا سەدر" سەرۆکی باڵی سەدر ولاگری فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق ، هادی عامیری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر وسەرۆکی فراکسیۆنی ئەلفەتح نێزیک بە حەشدی شەعبی ، شێخ قەیس خەزعەلی  " سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق وشێخ ئەکرەم ئەلکەعبی " سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی " ئەلنجبا" وەکوو گرینگترین گروپە کانی خۆڕاگری وباڵ ولایەنە سیاسیەکانی عێراق دوێنێ سێشەممە بۆ ئەم ڕێپێوانە ملیۆنییە ، بانگهێشتی کردووە. دوابەدوای پەلاماری تیرۆریستی ئەمریکا لە سێهەمی ژانێڤەر کە بووە هۆی شەهید کرانی سەردار سپەهبۆد سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی لە عێراق، نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە پێنجەمی ژانێڤەر گەڵاڵەی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لە ناو خاکی عێراقیان پەسەن کرد/ . زۆرێک لە کاربەدەستانی عێراقی لەوان " عادڵ عەبدولمەهدی " سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی پێشکەوتەی کاربەڕێکەری ئەم وڵاتەیش دوای پەسەن کراوی پەرلەمان ، لە سەر چوونەدەری هەرچی خیراتری سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق پیداگریان کرد/.

سەرپەیڤ

بۆچوونت