نیسان 01, 2020 17:33 Asia/Tehran
  • دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالەی عێراق

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالەی عێراق،باسی لە دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆنی پشکنین و پەیجووری کرد باکووری مێقدادییە بەمەبەستی پاکتاوکردنەوەی ناوچەکە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس،"تالێب ئەلمووسەوی" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی: هەڵمەتی پشکنین و پەیجووری کرد باکووری مێقدادییە لە ستانی دیالە لەلایەن حەشدی شەعبی و بەبەشداری سوپا وپۆلیسی عێراق بەمەبەستی پاکتاوکردنەوەی ئەم ناوچەیە وگەراندنەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حآڵی خۆ یان دەستپێکراوە.

ئەلمووسەوی گوتیشی، ئەم هێزانە هەڵمەتی خۆیان لە ناوچەی ئەلعەلیا ئەلتەنیرە دەستپێکردووە و تا ناوچەی ئەلسدوور دەچنە پێشەوە و گرووپێکی دیکە لە هێزەکانیش  ئۆپەراسیۆنی خۆیان بەرەو ئەلخیلانە لە ستانی دیالە دەستپێکردووە. سەرەڕای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش لە عێراق، هەروەها ژمارێک لە هۆکارانی ئەم تاقمە نەهێنی لەم وڵاتە دا چالاکی دەکەن.

سەرپەیڤ

بۆچوونت