کارناسێکی ناوداری بواری ئاسایشتی لە بەغدا تیرۆر کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i383461-کارناسێکی_ناوداری_بواری_ئاسایشتی_لە_بەغدا_تیرۆر_کرا
«ھیشام ئەلھاشمی» لە کارناسانی ناوداری بواری کاروباری ئاسایشتی و سیاسیی عێراق لە لایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە تیرۆر کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2020 21:14 Asia/Tehran
  • کارناسێکی ناوداری بواری ئاسایشتی لە بەغدا تیرۆر کرا

«ھیشام ئەلھاشمی» لە کارناسانی ناوداری بواری کاروباری ئاسایشتی و سیاسیی عێراق لە لایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە تیرۆر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆمەڵێک چەکدارئێوارەی دووشەممە «ھیشام ئەلھاشمی» لە کارناسانی ناوداری بواری کاروباری ئاسایشتی و سیاسیی عێراقیان دوای دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی لە ناوچەی «زیونە»ی بەغدا تیرۆر کرد.

لە ئێستادا تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی ئەو تیرۆرەی گرتووەتە ئەستۆ.

«ئەلھاشمی» لە کارناسانی ناوداری کاروباری ستراتژی و ئاسایشتی بوو کە ڕوانگەکانی لە کۆڕوکۆمەڵە سیاسی و میدیاییەکانی عێراق دا سەرنجێکی تایبەتیی دەدرایە.

تیرۆری ناوبراو کۆڕوکۆمەڵە میدیایی و سیاسی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی عێرقی ورووژاندووە و ھەڵسوڕاوانی ئەم بوارە داوای ناس کرانی ھۆکارانی ئەو کردارە تیرۆریستییە دەکەن لە لایەن دەوڵەت و دەزگا ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتەوە.