ئاب 09, 2020 13:17 Asia/Tehran
  • نامەکەی مستەفا کازمی بۆ دۆناڵد ترەمپ

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیسارە لە سەردانەکەی بۆ واشێنگتۆن و لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ترەمپ نامەیەکی بداتێ.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، «موحەممەد بەلداوی» ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە:«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارە لەمیانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، نامەیەک بداتە «دۆناڵد ترامپ»ی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.

«موحەممەد بەلداوی» ئەوەشی درکاندووە کە،«کازمی» لەنامەکەی بۆ «ترامپ» باسی ئەوەی کردووە کە چیتر ئەمریکا بۆی نییە عێراق بکاتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێی‌ هەرێمی ‌و نێودەوڵەتی.

رۆژی٢٠ی ئەم مانگە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دەچێـتە واشێنگتۆن و لەگەڵ «دۆناڵد ترامپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆدەبێتەوە. وەک باسی دەکرێت بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی چەند پرسێک بکرێت،  لەوانە پرسی کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە خاکی عێراق.

سەرپەیڤ

بۆچوونت