ئه‌یلوول 21, 2020 07:44 Asia/Tehran
  • جێگیربوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەوربەری خانەقین

وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانیان له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای خانه‌قین بڵاوه‌یان پێکراوه‌ و به‌ڵێنی دا به‌منزیکانه‌ ئاواره‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.

سادق حسه‌ینی، وته‌بێژی میحوه‌ری دیاله‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ ماڵپه‌ڕه‌ عیراقییه‌کانی وتوه‌ که‌ هێزه‌کانی حه‌شد له‌ 80%ی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای خانه‌قین جیگیربوون و چه‌ند رێوشوێنێکیان له‌رووی مه‌یدانییه‌وه‌ بۆ ئه‌و بڵاوه‌پێکردنه‌ گرتوه‌ته‌به‌ر.

ئاشکراشیکردوه‌ که‌ هێزه‌کانی حه‌شد پشتێنه‌ی‌ ئه‌منی و خاڵی پشکنینان داناوه‌ ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ر پێشهاتی هێرش و په‌لامارێک که‌ له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ بکرێت.

سادق حسه‌ینی باسی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانیش بۆ ناوچه‌کانیان کردوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ که‌ لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌نگاوی ناوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌یان خێزانی ئاواره‌ بۆسه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان که‌ له‌ کۆتایی ساڵی 2019 ئاواره‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌ بوون.

سەرپەیڤ

بۆچوونت