ئه‌یلوول 28, 2020 16:27 Asia/Tehran
  • پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوا خرا

دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق و ھەرێمی کوردستان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دوا خراوە.

 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "لەمیانی کۆبوونەوەیێکی وەزیری پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری نیشتمانیی سەرژمێری بۆ عێراق لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، گفتوگۆ لەبارەی دوایین ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرا و پێداگری لەسەر کارکردن لەسەر ھەماھەنگییە بەردەوامەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە و داوا کرا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەرژمێری ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت بەتایبەت لە پاڵپشتیی تەکنیکی و داراییدا".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١  دوا خراوە.

پێشتر بڕیار بوو پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ

بۆچوونت