تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 14:38 Asia/Tehran
  • «مستەفا کازمی» چاوی بە بۆریس جانسۆن دەکەوێت

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڵ «بوریس جانسۆن» سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کۆبووەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی گەشتەکەی بۆ وڵاتانی ئەوروپی و دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەمڕۆش لە لەندەن لەگەڵ «بۆریس جۆنسن» سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا پرسی پتەوکردنی هاوکاریی ئابوری، سەربازی و بازرگانی و ژمارەیەک دۆسیەی دیکەش تاوتوێکران.

عێراق و بریتانیا پرسی پەیوەندییەکانی نێوانیان، هەماهەنگی سەربازی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش،  پتەوکردنی هاوکاری ئابوری، هەلی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیاکانی بریتانیا و ژمارەیەک دۆسیەی دیکەش تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی هەردو سەرۆک وەزیران بوون.

رۆژی ١٨ی ئەم مانگە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  بە سەردانێکی چوار رۆژە و بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای دیپلۆماسی و ئابوری بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەڕێکەوت.

سەرپەیڤ

بۆچوونت