Aug 02, 2019 11:36 Asia/Tehran
  •  ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی ئیمام جەواد (ع)

سەرەخۆشی بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع)

ئەمیڕۆ هەینی ٢ی ئاگوستی ٢٠١٩ و ١١ی گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی بەرامبەرە لەگەڵ ٣٠ی زیقعەدەی ١٤٤٠ی کۆچی و ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع).

سەرەخۆشی بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع)  

حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع) مانگی ڕەمەزانی ساڵی ١٩٥ی کۆچی لەدایک بوو و پاش شەهید بوونی باوکی مەزنی واتە حەزرەتی ڕەزا (ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان، ئیمامەت و ڕێبەرایەتیی موسڵمانانی گرتە ئەستۆ.

سەرەخۆشی بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع)  

ئێرانی ئیسلامی لە شەوی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع) جوادالائمە ئیمامی نۆهەمی شیعەکان لە ماتەمینیدا بوو.

سەردەمی ژیان و ئیمامەتی ئیمام جەواد(ع)، سەردەمی گەشانەوەی ژیار و شارستانییەتی ئیسلامی و برەو پێدرانی بیر و هزری بڕوایی و فەلسەفیی جیهانی ئیسلام بوو.

گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام موسای کازم (ع) و حەزرەتی ئیمام جەواد (ع) له شاری کازمەین

بەڕێوەچونی کۆبوونەوە باس و دانوستان لەگەڵ زانایانی ئایینە جۆربەجۆرەکان، فێرکاری و پەروەردەی خەڵک، بەتایبەت زانایان و بیرمەندان و هەروەها لەقاودانی سیاسەتە دژە مرۆیی و دژە ئایینییەکانی دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمە، بەشێک لە چالاکیی زانستی، کولتوریی و سیاسیی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع) بوو.

خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی لە شەو و ڕۆژی ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەدی تەقی (ع) بە ئامادە بوون لە مزگەوتەکان، تەکیە و بارەگاکان، حەرەمی پاکی حەزروەتی ئیمام ڕەزا(ع) لە مەشهەد و حەرەمی پاکی حەزرەتی مەعسوومە (س) لە شاری پیرۆزی قوم لە باشووری تاران تازیەباری دەکەن بەم بۆنەوە.

ڕێو ڕەسمی ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەد تەقی (ع) ئیمامی نۆهەمی شیعەکانی جیهان له شاری کازمەین

ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام محەممەد تەقی (ع) ئیمامی نۆهەمی شیعەکانی جیهان لە هەموو موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان سەرەخۆشی دەکات.

سەرپەیڤ

بۆچوونت