ئه‌یلوول 09, 2025 15:04 Asia/Tehran
  • کۆتایی شەشەمین خولی خەڵاتی مستەفا

شەشەمین خولی خەڵاتی مستەفا"د.س" ئێوارەی ڕۆژی دوشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ بە ناساندن وڕێزگرتن لە سێ زانای هەڵکەوتەی جیهانی ئیسلام لە تەلاری وەحدەتی تاران کۆتاییدا بە کاری خۆی.

 

 

 

ڕێوڕەسمی کۆتایی شەشەمین خولی خەڵاتی زانستی وتەکنۆلۆژیای مستەفا"د.س" ئێوارەی دوشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ لە تەلاری وەحدەتی تاران بەڕێوەچوو وبە ڕێزگرتن لە سێ زانای هەڵکەوتەی جیهانی ئیسلام گەیشتە قۆناخی کۆتایی . ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداری وئامادەبوونی حسێن ئەفشین ، جێگری زانستی ، تەکنۆلۆژیاوئابووری زانست بنیان " بنەمازانست"ی سەرۆک کۆمار، عەلی ئەکبەرساڵحی ، سەرۆکی شاندی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی زانست وتەکنۆلۆژیای مستەفا "د.س" ، مەهدی سەفاری نیا، بەڕێوەبەری ناوەند ومحەممەد ئیقباڵ چوردی سکرتێری گشتیی کامستک هاوڕێ بوو. خەڵاتی مستەفا کە لەساڵی ١٣٩٤ هەردوو ساڵ جارێک لە حەوتەی وەحدەت پێشکەش دەکرێت، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە زانایانێک کە نۆژەن کردنەوە وکارتێکەری جیهانیی لە بەشەکانی زانستیان هەیە، بەڕێوەدەچێت. هەڵبژێردراوانی هەر دەورەسەرباری میداڵیای مستەفاد.س ودیپلۆمی شانازی ،خەڵاتی نەختیی ٥٠٠ هەزاردوڵاریش وەردەگرێت. ئەم تەکنۆلۆژیانەی خەڵاتی مستەفا لە بوارەکانی دیاری کردن ودەرمانی شێرپەنجە، پڕۆسەی خێرای داتا و بەرهەم هێنانی وزەی پاک، کارتێکەری جیهانی ودرێژخایەنی هەیە وجارێکی تر خەڵاتی مستەفا"د.س"ی کردووە بە نەماوهێمایەک  لە هاوڕەوتی زانستیی جیهانی ئیسلام .

 

سەرپەیڤ