رازی نەبوونی وڵاتانی رۆژاوای ئاسیا بە بەڕێوەچوونی چڕکراوەی لیگی پاڵەوانان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381313-رازی_نەبوونی_وڵاتانی_رۆژاوای_ئاسیا_بە_بەڕێوەچوونی_چڕکراوەی_لیگی_پاڵەوانان
رۆژنامەیەکی قەتەریی بانگەشەی ئەوەی کرد وڵاتانی رۆژاوای ئاسیا لە گەڵ بەڕێوەچوونی چڕکراوە لە یەک وڵاتدا نەیاریەتیان نیشانداوە و چوار یاریی ماوەی قۆناغیی گروپیی بە شێوەی قوناغی یەکەم و دوھەم بەڕێوەدەچێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2020 04:38 Asia/Tehran
  • رازی نەبوونی وڵاتانی رۆژاوای ئاسیا بە بەڕێوەچوونی چڕکراوەی لیگی پاڵەوانان

رۆژنامەیەکی قەتەریی بانگەشەی ئەوەی کرد وڵاتانی رۆژاوای ئاسیا لە گەڵ بەڕێوەچوونی چڕکراوە لە یەک وڵاتدا نەیاریەتیان نیشانداوە و چوار یاریی ماوەی قۆناغیی گروپیی بە شێوەی قوناغی یەکەم و دوھەم بەڕێوەدەچێ .

رەوشی بەڕێوەچوونی درێژەی یاریە ماوەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا 2020 ھەروا نادیارە و لە کاتێکدا کە تەنیا دوو حەوتە لەم یاریانە تێپەڕیبوو ، لەبەر ڤایروسی کۆرۆنا ھەموو یاریەکان ھەڵوەشان و کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاش تا ئەمڕۆ نەیتوانیوە سیستمێک بۆ دەسپێکردنەوەی یاریەکان بە شێوەی یەکجارەکیی دیاری بکات . 

ھەر رۆژ مێدیا جیاجیاکان لەوان  وڵاتانی قەتەر و ئیمارات کە نوێنەری قسە ڕۆیشتوویان لە کۆنفدراسیۆنی ئاسیادا ھەیە ، ھەواڵ گەلێک لە پێشنیاری جیاجیای ئەندامانی کومیتەی یاریەکان و رێکارەکانی ئەی ئێف سی بڵاودەکەنەوە .