Feb 14, 2019 17:47 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی رژیمی زایۆنی لەدژ عێراق

رژیمی زایۆنی جارێکی دیکە بەبیانوو و ئیدیعای ئامادەبوونی سەربازیی ئێران لە عێراق، هەڕەشەی هەڵمەتی سەربازی لەو وڵاتە کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ڕێکخراوی سیخوڕیی سەربازیی رژیمی زایۆنی بە دووپات کردنەوەی ئیدیعای پڕووپووچ و هەمیشەیی خۆی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ، ئێران لەهەوڵی دانانی ناوەندی سەربازی ومووشەکی لە عێراقدایە.

سەرچاوەکان وبەرپرسانی رژیمی زایۆنی بەرلەوەش وەها ئیدیعاگەلێکیان لەبارەی ئامادەبوونی سەربازیی ئێران و یان لەدژ گرووپە جەماوەریەکانی وەک حەشدی شەعبی عێراق هێناوەتە ئاراوە.

پێشتر رۆژنامەی زایۆنیستیی "جێروزالم پۆست" نوسیبووی: بە چڕبوونەوەی هەوڵی ئیسرائیل لەسەر بڕینی دەسڕاگەیشتنی زەوینیی ئێران بە سوریاو لوبنان، عێراق بووە بەئامانجێکی شیمانەیی بۆ پەلاماری سەربازیی تەلاویڤ.

هەڕەشەو گوڕەشەی رژیمی زایۆنی لەدژ عێراق هاوکات لەگەڵ قسەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ درێژەی ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق بۆ چاودێری نزیک بەسەر ئێراندا دێتەئاراوە.

پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەرچەشنە پەلامارێکی شیمانەیی وشداری بەرژیمی زایۆنی داوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت