Jul 26, 2019 17:02 Asia/Tehran
  • دەمشق هەرچەشنە ڕێککەوتنێکی نێوان ئەمریکاو تورکیا سەبارەت بە سووریا شەرمەزار دەکا

وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێی داگرت کە هەرچەشنە ڕێککەوتنێک لەنێوان تورکیاو ئەمریکا لەمەڕ وڵاتەکەی پێشێلکردنی ئاشکرای یاساو ڕێ و شوێن و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری سوریا(سانا)؛ وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەدەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ئیدانەکردنی بەتوندی دەسوەردانەکانی ئەمریکا لەکاروباری ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: درێژەی دەسوەردانەکانی ئەمریکا لە سوریا، قەیرانی درێژخایەنتر و سەروەریی نیشتمانیی ئەو وڵاتەی پێشێل کردووە.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: حکومەتی تورکیا بەبیانووی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی خۆی درێژە دەدا بە پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایدەگەیێنێ: پیلانگێڕیی ئەمریکا لە سوریا هەموو شارومەندانی ئەو وڵاتەی کردۆتەئامانج، ئەوان دەیانەوێ بەزەبر وەشاندن لە یەکگرتوویی سوریا گەڵاڵە کرێتەکانیان لەو وڵاتە جێ بەجێ بکەن.

بەرپرسانی سەربازیی تورکیاو ئەمریکا سێ شەممە (٢٣ی ژوولای) لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم لە سەرتاسەری سوریا، رەوشی ڕۆژهەڵاتی فوڕات، جێ بەجێ کرانی نەخشەڕێگایەک لەبارەی منبەج و پاراستنی ڕێککەوتننامەی ئیدلەب، هەوڵدان بۆ هێنانەدی ناوچەی هێمن لە سوریا بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە نیگەرانییە ئاسایشییەکانی تورکیا وتووێژیان کرد.

"چاووش ئۆغڵوو" وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی چوارشەممە بەئاماژە بە ڕوانگەی جیاوازی واشنگتۆن وئانکارا لەبارەی پرس وبابەتی وەک چوونەدەری یەکینەکانی کورد لەناوچەی هێمنی باکوری سوریا، وتی: پێشنیارە نوێکانی ئەمریکا لەمەڕ هێنانەدی ناوچەی هێمن لەباکوری سوریا بەدڵی تورکیا و لەڕەزامەندیی تورکیادا نییە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت