Aug 25, 2019 20:34 Asia/Tehran
  • ناپەسەندکرانی دەسدرێژی ئسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت

سەرۆک کۆماری لوبنان دەسدرێژی فڕۆکەی سیخووڕیەکانی ڕژیمی زایونی بۆ سەر باشووری بیرووتی شەرمەزار کرد و ئەوەی بە نیشانەی ئامانجی دەسدرێژکارانەی ئسرائیل زانی .

 مێدیا  هەواڵیەکان  سەرلە بەیانی    ڕۆژی یەکشەمە  باسیان کرد   لە کەوتنە خوارەوەی  دوو فڕۆکەی سیخووڕی  ڕژیمی  زایونی  لە  زاحیەی  باشووری  بەیروت  دوای پەلاماری نا سەرکەوتووانەی بۆ سەر ئامانجەکانی  لە  پێشدا دیاریکراوی  . بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کاناڵی تەلەفیزیونی  ئەلمنار  میشل عەون   سەرۆک کۆمار یلوبنان لە کاردانەوە  بە  پەلامارەکانی  فڕۆکەی  سیخووڕی  ڕژیمی  زایونی  وتی   ئەو  ڕووداوە  هۆیەکی   تازە  بۆ  کردنە  ئامانجی  سەقام و ئاسایش  لە لوبنان  و ناوچەیە .  ڕیا حەسەن  وەزیری ناوخۆی  لوبنانیش  دەسدرێژی فڕۆکەی سیخووڕی   ئیسراویلی بۆ سەر باشووری  بەیرووتا  پێشێلکردنی  دەسەڵاتداریەتی  لوبنان  و پێشێل کردنی  بڕیارنامەی  1701  ڕاگەیاند .  وەزارەتی  دەرەوەی لوبنان یش  بە دەرکردنی  بەیاننامەیک باسی کرد لە  ئیرادەی بەیرووت بۆ  سکالا  کردن  لە ڕژیمی  زایونی   لە ئەنجومەنی  ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکان دوای  بنپێکرانی   بەدوای یەکی  سنووری  ئاسمانی  لوبنان .  عەبدولئەمیر قەبلان  سەرۆکی  ئەنجومەنی باڵای  ئیسلامی  شێعەکانی  لوبنانیش  بە ئیدانە کردنی  پەلاماری  فڕۆکەی  سیخووڕی  ڕۆژی یەکشەمەی  ڕژیمی زایونی  بۆ سەر لوبنان  ڕایگەیاند ئەو  دەسدرێژیە  ئەویش   لە  ساڵڕۆژی جێژنی  ئازاد کردنی   " جرود عەرسال " و سەرکەوتنەکانی گەورەی  سووریا بۆ سەر تڕوڕیزم نیشان  ئەدات  کە تڕوڕیزمی زایونی  تەکفیری بە دوای زەبر  وەشاندن  لە  تەوەری خۆڕاگریە  هەروەها بزووتنەوەی  خۆڕاگری ئیسلامی  فەلەستین  حەماس  دەسدرێژکاری  ڕژیمی زایونی  بۆ سەر لوبنانو بنپێکرانی   سنووری  ئاسمانی  ئەو وڵاتەی  شەرمەزار کرد .   سەعد حەریری   سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش  پەلاماری  فڕۆکەی سیخووڕی  ڕژیمی زایونی  بۆ سەر باشووری  بیرووتی  بە  بنپێکرانی  ئاشکرای  دەنسەڵاتداریەتی  لوبنان  زانیوە  و ئیدانەی  کرد .

سەرپەیڤ

بۆچوونت