Sep 21, 2019 16:25 Asia/Tehran
  • ئەلبەخیتی: با سعوودیا هەلی ئاگربەس بقۆزێتەوە

ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەڕاگەیاندنی ئاگربر، هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودیای بۆ ڕاگرتنی شەڕ بانگهێشت کردو پێی داگرت: با عەرەبستان لەهەلی ئاگربڕ کەڵک وەربگرێ.

"محەممەد ئەلبەخیتی" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: پاش ئەوەی دەسەڵات وتوانای سەربازیی یەمەن بۆ هەموو جیهانیان دەرکەوت و خەسار و زیانی زۆر لە دەسدرێژکاران کەوت، ئێستا یەمەن دەسدرێژکاران بەڕاگرتنی شەڕ وئاگربڕ بانگهێشت دەکا.

ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن بەئاماژە بەوەی کە ڕاگرتنی شەڕ بەقازانجی هەمووانەو تەنانەت زیاتر لە یەمەن، بەقازانجی عەرەبستان دەبێ، پێی داگرت: ئەگەر عەرەبستان وەڵامێکی شیاو بەئاگربڕی یەمەن نەداتەوە و بیەوێ درێژە بدات بە دەسدرێژکارییەکانی، بڕیارێکی دیکە دەگیردرێ.

"مەهدی مەشات" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەنیش ڕایگەیاند: یەمەن چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی هەوڵی لەوچەشنەی عەرەبستانی سەعودییە لەمەڕ راگرتنی هەموو شێوازەکانی هێرشی ئاسمانی و زەوینی.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن پێی داگرت: بێتوو عەرەبستان درێژە بە دەسدرێژکارییەکانی بدات، یەمەن مافی وەڵامدانەوە بۆ خۆی بە پارێزراو دەزانێ.

سەرپەیڤ

بۆچوونت