Sep 22, 2019 16:16 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی هاوپەیمانی دەست درێژکاری سەعوودیا بۆسەر ناوچە جۆربە جۆرەکانی یەمەن

هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودیا هاوکات بەشێوەی ئاسمانی و تۆپخانەیی ناوچە جۆربە جۆرەکانی یەمەنی داوەتە بەر هێرش و پەلاماری خۆی.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی یەکشەممەی کەناڵی تەلەڤەزیۆنی ئەلمەسیرە،، فڕۆکە جەنگییەکانیی  هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی لە دوو نۆرە هەڵیانکووتایە سەر ناوچەی "هەمدان" لەستانی سەنعا و ناوچەگەلێکیان لە کەتاف،ئەلبەقع، ئەلجاشێر لە ستانی سەعدە دا بۆمباران کرد.  هەر لەم حاڵەدا،فڕۆکە جەنگییەکانیی هاوپەیمانی سەعوودی ١٥ جار، هەڵیانکووتایە سەر ناوچەگەلێکی حەرز و حەیران لە ستانی حەججەی یەمەن دا.

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە،هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی  و بەکرێگیراوانی ئەو لە مەڕ درێژەی بنپێکردنەوەی ڕێککەوتنی سوید،ماڵی شارومەندانی یەمەنی لە گوندی مەحەل ئەلشەیخ لەناوچەی کیلومەتری ١٦ـی حۆدەیدە داوەتە بەر پەلامارەکانی تۆپخانەیی.

  هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی هەروەها ناوچەی سەرواح لە ستانی مەریبی یەمەنی داوەتە بەر پەلاماری ئاسمانی. پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن لە حالێکدا بەڕێوە دەچێت کە ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن لەمدواییە بە ڕاگەیاندرانیی ئاگر بڕ،  بانگێشتنی هاوپەیمانی دەستدریژکاری سەعوودی کردووە بۆ ڕاگیردرانی شەڕ و جەختیکرد: عەرەبستان لە دەرفەتی ئاگر بر کەڵک وەربگرێت.

هەر لەم حاڵەدا،"مەهدی ئەلمەشات" سەرۆکی ئەنجوومەنی  باڵای سیاسی یەمەن ڕایگەیاند: بێتوو عەرەبستان درێژە بە دەستدرێژی ، یەمەن  مافی وڵامدانەوە بۆ خۆی دەپارێزێت.

بۆچوونت