برینداربونی ٦٩ فەلەستینی لە ٨٢ھەمین خۆیشاندانی گەڕانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371525-برینداربونی_٦٩_فەلەستینی_لە_٨٢ھەمین_خۆیشاندانی_گەڕانەوە
لە ٨٢ ھەمین ھەینی خوپشاندانی مافی گەڕانەوە ؛ لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بە فیشەک و گازی فرمێسکھێن ، لانیکەم ٦٩ فەلەستینیان بریندار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2019 05:42 Asia/Tehran
  • برینداربونی ٦٩ فەلەستینی لە ٨٢ھەمین خۆیشاندانی گەڕانەوە

لە ٨٢ ھەمین ھەینی خوپشاندانی مافی گەڕانەوە ؛ لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بە فیشەک و گازی فرمێسکھێن ، لانیکەم ٦٩ فەلەستینیان بریندار کرد .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرە ، ٨٢ ھەمین ھەینی خوپیشاندانی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە بەڕێوەچوو . 

بە گوێرەی راگەیاندنی وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین ، لەشکەریانی رژێمی زایۆنی لە میانی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی فەلەستینی جیا لە دەکارھێنانی فیشەکی جەنگیی ، گازی فرمێسکھێن و ژاراویشیان لە دژی فەلەستینیەکان دەکارھێنا . 

خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە لە مارسی ٢٠١٨ وە بۆ ناڕەزایەتی بە بڕگەکانی گەڵاڵەی سەودای سەدە لەوان سەندنی مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ نیشتمانیان بەڕێوەچوو . 

 لە دەسپێکی خۆیشاندانەکانەوە تا ئیستا ٣٨٢ فەلەستینی بە فیشەکی لەشکەریانی زایۆنی شەھید بوون و ١٨ هەزار و ٤٦٠ فەلەستینیش بریندار بوونە .