Nov 11, 2019 07:48 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن : وڵامی دەسدرێژیەکەی رژێمی زایۆنی ئەدەینەوە

محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەب سایسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی رابردوو گوتی : ئەگەر ئیسراییل هێرش بکاتەسەر یەمەن رووبەڕووی وڵامی قورسی یەمەنیەکان دەبێتەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بەخیتی بە ئاماژە بەوەی کە پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر یەمەن تەنیا بە ئاڕاستەی بەرژەوەندیی ئیسراییل و ئەمریکادایە و هیچ قازانجێکی بۆ سعودی و ئیمارات نیە ، وتیشی : یەمەن دەتوانێ وڵامی دەسدرێژکاریی رژێمی زایۆنی بداتەوە .

 ئەم کاربەدەستەی بزووتنەوەی ئانساروڵڵای یەمەن جەختی کردەوە ، یەمەنیەکان دەتوانن هەر خاڵێکی نێو ناوچە داگیرکراوەکان بپێکن .

 بنیامین نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنی ئەم دواییانە لە لێدوانێکدا یەمەنیشی خستە لیستی ئەو وڵاتانەی کە مەترسیەکی نوێن بۆ ئەم رژێمە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت