کانونی یه‌که‌م 12, 2019 17:53 Asia/Tehran
  • گیرانی 5 کەس لە سەرۆکانی حەماس بە دەستی چەکدارانی زایۆنی

رژێمی زایۆنی ژمارێک لە سەرۆکانی بزووتنەوەی حەماسی لە لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن دەست بەسەر کردن .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ، لەشکەریانی زایۆنی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە هێرشی سەر شاری ئەلخەلیل لە لێواری رۆژاوا 5 کەس لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسیان گرت کە ژمارێک لەوان لە ئەندامانی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەلەستین بوون .

 بە پێی ئەم راپۆرە ، زۆبەی ئەو کەسانەی کە گیراون لەو کەسانەن کە پێشتر لە بەندیخانەکانی رژێمی زایۆنیدا گیرابوون .

 زایۆنیەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە فراوانخوازیەکانی خۆیان هەر رۆژ  هەڵدەکوتنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینیەکان بە بیانووی پڕوپوچ دەگرن .

 ئێستاکە 5700 فەلەستینی لە بەندیخانەکانی و 47 کەسیش ژنن .

بۆچوونت