کانونی دوھەم 21, 2020 18:21 Asia/Tehran
  • گەش بینی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بۆ پێکهێنانی کابینە لە ماوەی 24 کاژێری داهاتوو

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان سەبارەت بە پێکهێنان و ناساندنی کابینەی نوێی وڵاتەکەی لەماوەی 24 کاژێری داهاتوو گەش بینی خۆی ڕاگەیاند

نبیە بڕی سەرۆکی پەرلەمان و ڕێبەری بزووتنەوەی شیعی ئەمەل ڕۆژی سێشەمع لە وتووێژ لە گەڵ ڕۆژنامعی ئەلجمهوریە چاپی بەیروت وتی :  بارودۆخ بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ فەن سالار تکنوکرات بە 20 وەزیری بە سەرۆکایەتی حسان دیاب سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراو پۆزێتیڤە و لە مپەرێک بۆ ناساندنی لە ماوەی ئەمڕۆ یان سبەی  نیە .  نبیە بڕی وتیشی بە  کردنەوەی  گرێەکان  بۆ پێکهاتنی دەوڵەتی نوێ  کە لە دانیشتنی چوارلایەنەی  شەوی سێشەمە لە نێوان ژومارێک لە کاربەدەستانی سیاسی ڕووی داوە   ئێستاکە بە باشی دەچێتە پێشەوە  . مەگەر  ئەوەی کە کردەوەی تایبەت و ڕووداوی پێشبینی نەکراو ڕوو بدات و ناساندنی کابینە بخاتە دوواوە  حسان دیاب  سەرۆکی وەزیرانی نوێ  سولەیمان فرنجیە  سەرۆکی حیزبی ئەلمردە  ؛ عەلی حەسەن خەلیل جێگری سیاسی  نبیە بڕی   و حسین خەلیل جێگری سیاسی  سەید حەسەن نەسڕوڵڵا سکرتێری گشتیی حێزبوڵڵا کۆڕێکی چوارلایەنە بوون کە شەوی سێشەمە  لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراو لە بەیروت لەمپەرەکان  لەسەر ڕێگای کابینە لا ببات .

بۆچوونت