هاوخەمی گەلی ئێران و بنەماڵەی ڕێبەری شەهیدین
تهمووز 07, 2026 15:48 Asia/Tehran
ئەمینداری گشتیی یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی مەجلیسی ئێران، شەهیدبوونی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی سەرەخۆشی کرد.
محەممەد قورەیشی نیاس لە پەیامێکدا بۆ محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتی: لەکاتێکدا گەلی ئێران و ئۆمەتی ئیسلامی لەگەڵ حەزرەتی ئایەتووڵڵا سەیدعەلی خامەنەیی ڕێبەری شەهیدی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەندامانی شەهیدی بنەماڵەکەی ماڵاوایی دەکەن، لەلایەن خۆم و دەبیرخانەی یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامییەوە بە هاوخەمی بەرامبەر بە گەلی ئێران، سوور و پێداگرین لە سەر پاڵپشتیی ئەم یەکێتییە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم ڕۆژانەدا.
سەرپەیڤ