ئادار 29, 2020 09:08 Asia/Tehran
  • دەنگی دوو گرمەی بەهێز لە ریاز

میدیا سعودیەکان سەرلە بەیانیی یەکشەممە باسی بیسرانی دەنگی دوو گرمەی بەهێزیان کرد لە ریازی پێتەختی ئەم وڵاتە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، میدیاکانی سعودی رایانگەیاند بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە دوو موشەکی بالستیکی لەسەر ریاز پێکاوە و تێکی شکاندوون .

 بەپێی ئەم راپۆرتە ، موشەکێکیش لەسەر ئاسمانی ناوچەی جیزانی باشووری عەرەبستان تێکشکێنراوە .

 هێشتا وردەکاریی زیاتری ئەم هەواڵە بڵاو نەبووەتەوە .

بۆچوونت