بەرپاکرانی کۆبوونەوەی عەرەبی ئەورووپیی «ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناڤین» بە بێ بەشداریی ئەمریکا لە ئۆردۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386943-بەرپاکرانی_کۆبوونەوەی_عەرەبی_ئەورووپیی_ئاشتیی_ڕۆژھەڵاتی_ناڤین_بە_بێ_بەشداریی_ئەمریکا_لە_ئۆردۆن
کۆبوونەوەی عەرەبی ئەورووپیی «ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناڤین» بە تەوەری فەلەستینەوەو بەبێ بەشداریی ئەمریکا لە عەممانی ئۆردۆن بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2020 23:51 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کۆبوونەوەی عەرەبی ئەورووپیی «ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناڤین» بە بێ بەشداریی ئەمریکا لە ئۆردۆن

کۆبوونەوەی عەرەبی ئەورووپیی «ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناڤین» بە تەوەری فەلەستینەوەو بەبێ بەشداریی ئەمریکا لە عەممانی ئۆردۆن بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی عەممان، «ئەیمەن سەفدی» وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن،«سامح شوکری» وەزیری دەرەوەی میسرو«ژان ئێڤ لۆدریان» وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە شێوەی ڕاستەوخۆو، «ھایکۆماس» وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیاش بە ئۆنلاین ئاشتی گشت داگرو دادگەرانەیان بۆ چارەسەریی کێشەی فەلەستین تاوتوێ کرد.

وەزیرانی دەرەوەی میسرو ئۆردۆن ڕایانگەیاند: تەنیا ڕێگای وەدی ھاتنی ئاشتییەکی گشت داگرو دادگەرانە، پێکھاتنی وڵاتی فەلەستینە بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز.

وەزیری دەرەوەی فەرەنساش ھەردووگ لای فەلەستبن و ئیسرائیلی بۆ دەست پێ کردنەوەی دانوستانەکانیان بانگێشتن کردو داوای لە ئیسرائیل کرد کە گەڵاڵەی نوساندنی بەشگەلێکی زیاتری کەرتی ڕۆژئاوا بە فەلەستی داگیرکراوەوە بە تەواوی ھەڵپەسێرێت.