کوژران و بریندار بوونی ٨٠ کەس لە ئەنجامی تەقینەوەی بنکەیەکی ھاوپەیمانیی سەعودی لە باکووری یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386970-کوژران_و_بریندار_بوونی_٨٠_کەس_لە_ئەنجامی_تەقینەوەی_بنکەیەکی_ھاوپەیمانیی_سەعودی_لە_باکووری_یەمەن
سەرچاوە میدیاییە باسی ڕوودانی تەقینەوە لە بنکەیەکی سەربە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی و کوژران و بریندار بوونی نزیکەی ٨٠ کەس دەکەن لە باکووری یەمەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2020 16:32 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی ٨٠ کەس لە ئەنجامی تەقینەوەی بنکەیەکی ھاوپەیمانیی سەعودی لە باکووری یەمەن

سەرچاوە میدیاییە باسی ڕوودانی تەقینەوە لە بنکەیەکی سەربە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی و کوژران و بریندار بوونی نزیکەی ٨٠ کەس دەکەن لە باکووری یەمەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلخەبەری یەمەنمی، بنکەیەکی سەر بە دەست و پێوەندەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی کە لە ناوچەی «عەلەب»ی باکووری یەمەن دا ھەڵکەوتووەو دەڕوانێ بەسەر ناوچەی «عەسیر»ی باشووری عەرەبستان، شەوی پێنج شەممە ئەو تەقینەوەیەی بە خۆیەوە بینیوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھێشتا دواڕێژەی ڕێکی ڕادەی زیان و لێکەوتەکانی ئەم تەقینەوەیە ڕوون نەبووەتەوەخ، بەڵام بڕێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، نزیکەی ٨٠ کەس لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە کوژراون و یان بریندار بوونە.

ھۆکاری سەرەکیی تەقینەوەی ئەم بنکەیەی ھاوپەیمانیی سەعودی لە باکووری یەمەن ھێشتا ڕوون نییە.