Mar 21, 2019 18:08 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شەنگاڵ : سوپای عێراق گەرەکیەتی  هەموو هێزەکانی سەربە پەکەکە  لە شەنگاڵ دەربکات

بەرپرسێکی پێکهاتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شەنگاڵ ڕایگەیاند کە سوپای عێراق لەئاکامیی دانیشتنێک کە لە شەنگاڵ دا ئەنجامی داوە، بڕیاری بۆ دەرکردنیی هەموو هێزە چەکدارە نایاسایەکانی بەدەر لە چوارچێوەی هێزە دەوڵەتییەکان عێراقی لە شەنگاڵ داوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  کورد پرێس، حسەین دەرمان لە وتووێژ لەگەڵ مالپەری دەنگ وباسی ئێس ئێن ئێن، ڕایگەیاندووە کە رۆژی ڕابردوو فەرماندەرانی باڵای سوپای عێراق بەمەبەستی لێکدانەوەی بارودۆخی شەنگاڵ و تێکهەڵچوونەکانیی ئەمدواییە لەم ناوچەیە لە نێوان هێزەکانی سوپای و یەکینەکانی بەرگریکاری شەنگاڵ، چوونەتە شەنگاڵ.  بەرپرسی پێکهاتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شەنگاڵ گوتیشی کە بە گوێرەی زانیارییەکان وا بڵاو بوونەتەوە لەئاکامی ئەم دانیشتنە دا سوپای عێراق بڕیاری بۆ دەرکردنی یەکینەکانی بەرگریکاری شەنگاڵ و هەموو هێزە چەکدارە نایاساییەکان و بە دەر لە چوار چێوەی هێزە دەوڵەتییەکانی عێراق لە شەنگاڵ گرتووە.

 ئەو هەروەها گوتی کە سوپای عێراق خولێکی زەمەنی تایبەت بۆ چوونە دەری ئەم هێزانە لە شەنگاڵ دا دیاریکردووە و جەختدەکات کە هیچکام لە هێزەکانی سەر بە پەکەکە،ناتوانن لە شەنگاڵ دا بمێننەوە.

حسەین دەرمان هەروەها گوتی کە لەم دانیشتنە بڕیاریان گرتووە بۆ دانانی ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە لایەن سوپای عێراقەوە لە شەنگاڵ، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵ و چاوەدێریکردن بە سەر جم و جوولەکانی هەموو هێزەکان.

بۆچوونت